ووردبینى زمانه‌وانى


خزمه‌تگوزارى ووردبینى كه‌ له‌لایه‌ن ترانسله‌یت مى پێشكه‌ش ده‌كرێت ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ توێژینه‌وه‌ و پڕۆژه‌ى ده‌رچوون و په‌ڕاوی یاسایى و ووتار و نوسین و زۆر زیاتر. ئێمه‌ خوازیارین بۆ گه‌یشتن به‌ زیادكردنى داواكارى بۆ خزمه‌تگوزارى ووردبینى زمانه‌وانى، له‌ ڕاژه‌خوازى بازرگانی و ئه‌كادیمى له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمى كوردستان .

ووردبینى زمانه‌وانی لای ئێمه‌ له‌ به‌رزترین كوالیتى و ئامانجه‌كانی گه‌یشتنه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕاژه‌خوازه‌كانمان به‌ شێوه‌یه‌كی وورد و پوخت. ئێمه‌ خزمه‌تگوزارى ووردبینى زمانه‌وانى پێشكه‌ش ده‌كه‌ین به‌ كوردى و عه‌ره‌بى و ئینگلیزى.

ئاستى ووردبینى زمانه‌وانى دابینكراو دابه‌ش ده‌بێت بۆ چوار جۆر:

  • ووردبینى زمانه‌وانى سه‌ره‌تایی : پشكنینى ڕێنوس و ڕێزمان و خاڵبه‌ندى .
  • ڕاستكردنه‌وه‌ : ئه‌مه‌ زۆر قوڵتر ده‌روات بۆ ناو نووسینه‌كه‌ و هه‌وڵده‌دات پێكهاته‌ى ڕسته‌كان ڕاست بكاته‌وه‌ و بیانووسێته‌وه‌.
  • ڕاستكردنه‌وه‌ی گشتی: ووردیبنى زمانه‌وانى و ڕاستكردنه‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی و چاوپێخشانه‌وه‌یه‌كی بڕگه‌ و ڕسته‌ و ڕاستیه‌تی بابه‌ته‌كه‌ له‌گه‌ڵ لۆجیك و تێگه‌یشتنی گشتی نوسینه‌كه‌، پاكى نووسین و ژیربێژى و تێگه‌یشتنى گشتى بۆ نووسین. وه‌ زۆر جار به‌شێكى گه‌وره‌ى نووسینه‌كه‌ ده‌نووسرێته‌وه‌ له‌و كاته‌ تێبینى داده‌نرێت له‌گه‌ڵ پێشنیار تا مانایه‌كی ته‌واو بدات له‌ بڕگه‌یه‌كى دیاریكراو یان ته‌واوكردنی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ باسكراون.
  • دووباره‌ داڕشتنه‌وه‌ : بریتیه‌ له‌ دووباره‌ داڕشتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری نووسینه‌كه‌ له‌گه‌ڵ پاراستنى ماناكه‌ى.