وه‌رگێڕان


ئه‌و سێ زمانه‌ سه‌ره‌كیه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ترانسله‌یت مى به‌رده‌ستن, بریتین له‌ كوردى و عه‌ره‌بى و ئینگلیزى. هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌باته‌كانی تویژینه‌وه‌ ده‌رباره‌ى بازرگانى و پرسیارنامه‌ و نمایش و ئیمێل و به‌ڵگه‌نامه‌ى دارایى... هتد .

گه‌یشتن به‌ پرۆسه‌ی وه‌رگێڕان لای ئێمه‌ ئاسانه‌. سه‌ره‌تا پێویسته‌ په‌یوه‌ندى به‌ ئێمه‌وه‌ بكه‌ى و به‌ كورتی باسی پێداویستیه‌كانت بكه‌ی. لێره‌وه‌ ئێمه‌ ده‌توانین خزمه‌تگوزاریه‌كانمان بگونجینین به‌ باشترین شێوه‌ له‌گه‌ڵ داواكاریه‌كانت. پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ر كارێك، ئێمه‌ به‌ ته‌واوى ده‌قه‌كه‌ شى ده‌كه‌ینه‌وه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مایى ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه‌ نرخى تێچووی خه‌مڵێنراوت پێ ده‌ده‌ین. بڕی پاره‌ی وه‌رگێڕان له‌ كارێك بۆ كارێكی تر جیاوازه‌. ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه‌ ڕه‌چاویان ده‌كه‌ین بۆ دیاریكردنی نرخی تێچوون بریتین له‌ ئاڵۆزى و سروشتى بابه‌ته‌كه‌، درێژی بابه‌ته‌كه‌، كاتى دیاریكراو بۆ ته‌واوكردنی بابه‌ته‌كه‌ و زمانی هه‌ڵبژێردراو

سه‌باره‌ت به‌ سروشتى پڕۆژه‌ی وه‌رگێڕانی گه‌وره‌ و به‌رده‌وام كه‌ پێویستی به‌ بژاردن و پێداچونه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌یه‌، ده‌توانین فه‌رهه‌نگێكی تایبه‌ت به‌ كۆمپانیا دابین بكه‌ین . ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ دڵنیایى ده‌دات كه‌ ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ له‌ پرۆژه‌ی وه‌رگێڕانی داهاتوو كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ هه‌مان بابه‌ت به‌كاربهێندرێن به‌ شێوه‌یه‌كی وورد و گونجاو. به‌م جۆره‌ به‌ ده‌ستگرتن به‌م پێوه‌رانه‌، وه‌رگێڕدراوه‌كانت له‌ به‌رزترین ئاست به‌ باشترین كوالیتى و تواناى پێشبڕكێی ده‌بێت، كه‌ له‌ كۆتایى ده‌بێته‌ مایه‌ی سه‌ركه‌وتنت.